پۆڵەتیک پرێس
پیاوێک لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر تەقە لە ماڵی خەزورانی دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، پیاوێک تەقە لە ماڵی خەزورانی دەکات هاوسەرەکەی و برای هاوسەرەکەی بریندار دەکات.
وتیشی تۆمەتبارەکە تا ئێستا دەستگیر نەکراوە تیمەکانی پۆلیسی هەولێر هەوڵی دەستگیرکردنی دەدەن.