كه‌ی واژۆی كه‌وتنه‌بواری جێبه‌جێكردنی بودجه‌ ده‌كرێت؟

ئەم بابەتە 129 جار بینراوە

پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی سائیروون ئاشكرایده‌كات، یاسای بودجه‌ له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا ده‌گاته‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق و واژۆده‌كرێت.

به‌در زیادی، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی سائیروون له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا یاسای بودجه‌ كه‌ له‌په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا، ده‌گاته‌ به‌رده‌ست سه‌رۆك كۆمار و واژۆ ده‌كرێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق ده‌شڵێت، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق دووباره‌ یاسای بودجه‌ به‌گوێره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كاتی په‌سه‌ندكردنه‌كه‌ی چاپده‌كاته‌وه‌، دواتریش ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ده‌كات به‌مه‌به‌ستی واژۆكردن و كه‌وتنه‌بواری جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌.

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ یاسای بودجه‌ له‌په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكرا و له‌دوای واژۆكردنی یاساكه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆماره‌وه‌، له‌ڕۆژنامه‌ی وه‌قائیعی فه‌رمی بڵاوده‌كرێت و ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک