پۆڵەتیک پرێس
عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دوو ساڵە بەشە بەنزینی سلێمانی دەدرێت بە کۆمپانیایەکی هەولێر.
ئەمڕۆ شەممە 9ی نیسان عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، پشکی پارێزگای سلێمانی لە بەنزینی حکومەتی هەرێم(٦٩٠دینار) ڕۆژانە ٤٠٠ هەزار لیترە، دوو ساڵە هەمووی دەدرێتە کۆمپانیای (سەن ئۆیڵ) لە هەولێر، 22 جار ئەم دۆسیەیەم ناردەتە حکومەت و وەڵام نیە.
ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی هەرێم ڕۆژانە نزیکەی( ٢٥ هەزار بەرمیل نەوت) دەپاڵێوێت لە پاڵاوگەی کار.. بەرهەمی ڕۆژانەی نزیکەی یەک ملیۆن لیترە.. لەبری ئەوەی وەک ئەو بەنزینەی عێراق بە دادپەروەرانە دابەشبکرێت.. دەدرێتە کۆمپانیای (سەن ئۆیل) بە (٦٦٠ دینار).. ئەویش چەند کاتژميرێکی کەم ڕێژەیەک بە( ٦٩٠ دینار) دابەش دەکات..
ئێستا بە بڕێکی زۆر بەنزینی کار لە بەنزینخانەکانی هەولێر لیترێک بە (هەزار دینار) ، پشکی پارێزگای سلێمانی لەم بەنزینە نزیکەی ( ٤٠٠ هەزار لیترە)، دوو ساڵە لیترێک نەهاتوە، چەندین جار یاداشت و داواکاریم ناردوە! وەڵام نادەن.