كاروان ئەنوەر: نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسان چاوی بە ئازادیەكانی رۆژنامەنووسان لە سلێمانی هەڵنایەت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان هۆشداری توند دەداتە نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسان و دەڵێت، ئەگەر عاقڵ نەبن، ئەوا ئێمە ئەوەی لە ژێر بەڕەیە دەیخەینە سەر بەڕە كەچی بەرامبەر بە سلێمانی كراوە، جەختیش دەكاتەوە ئەو بە هەڵبژاردن هاتووە و دەركردنی لە دەسەڵاتی نەقیبی سەندیكادا نییە.

كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، كێشەی نەقیبی سەندیكا لەگەڵ ئێمە ئەوەیە كە دەڵێت، ئەم سەندیكایە نابێت ئازادتر بێت، دەبێت سلێمانی وەك هەولێر و دهۆك بێت، نە من وەك سكرتێری لق نە خەڵكەكەی قبوڵییان نیە سلێمانی وەك هەولێر بێت، من وەك ئەخلاقێكی ڕۆژنامەوانی خۆم قسە لەسەر پێشێلكارییەكان و لێدان لە ڕۆژنامەنوس لە هەولێر و دهۆك دەكەم مافی خۆمە.

كاروان ئەنوەر دەشڵێت“ كێشەكە دەركردنی من نیە، چونكە من دەرنەكراوم لە پۆستەكەی خۆمم(سكرتێری لقی سلێمانی) بەڵام ئەگەر بێن جیاوازی بكەن لە نێوان سلێمانی لەگەڵ هەولێر و دهۆك، بەس لقی سلێمانی سەندیكا توانیوێتی سەد هێندە خزمەت بەخەڵك و ڕۆژنامەنوسان بكات لەم دەڤەرە، بۆ یەكەمجار لقی سلێمانی توانی بۆ خولی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەنوسان بباتە دەر، تیمی ڕۆژنامەوانی نەك تیمی ئەنجومەنی سەندیكا و نەقیب، چونكە نەقیب هەمیشە خۆی لە ناو فڕۆكەدایە دەڕوات بەڵام تا ئێستا جگە لە ئەنجومەنەكە یەك ڕۆژنامەنوسی لەگەڵ خۆی نەبردۆتە دەرەوە، ئێمە لقی سلێمانی توانیومانە زەوی بدەین بە ڕۆژنامەنوس، كتێبییان بۆ چاپ بكەین، جل و بەرگی تایبەتی ڕۆژنامەوانان بە خۆڕایی دابین بكەین بۆ ڕۆژنامەنوسان كە تا ئێستا سەندیكا نەیتوانیووە یەك هێلەگ دروست بكات بۆ ڕۆژنامەنوسان.

وتیشی: دەركردنی من بە دەستی نەقیب نیە، چونكە من بە هەڵبژاردن هاتوم، نوێنەری حیزبێكم لە ناو سەندیكا كە (یەكێتی نیشتمانی كوردستانە)، یەكێتی نیشتمانی پێم بڵێ وەرە دەرەوە من دێمە دەرەوە ئێستا، بەڵام حاكم ئازادی نەقیبی سەندیكا بۆی نیە بە من بڵێت، ئەم پیاوە قسەی خۆی دەشكێنێت، ئەگەر ئەو دەڵێت، چوار واژۆم كۆكردۆتەوە بۆ لادانی من ، ئەوە من چوار هەزار واژۆ كۆ دەكەمەوە بۆ لادانی ئەو ئەگەر بە واژۆ كۆكردنەوە لادان دروست دەبێت، ئەمە خەوێكی بەرتەسكبوونەوەی حیزبییە كە چاوییان بە سلێمانی و چالاكییەكان و ئازادی ئەم شارە هەڵنایەت، لێرە خەڵك هەمووی ئازادانە ڕەخنە دەگرێت.

كاروان ئەنوەر جەختیكردەوە، كە وەك سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنوسان بەردەوامە لە كارەكانی، چونكە وەك ئەو دەڵێت “هیچ كێشەیەكمان نیە و بڕیارەكەش یاسایی نیە چونكە چونكە سەندیكا پەیڕەوی ناوخۆ و یاسای خۆی هەیە.
سكرتێری لقی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی سلێمانی هۆشداری دا بە نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی هەرێم و وتی: ئەگەر عاقڵ نەبن واتە بە لۆژیك مامەڵە نەكەن لەگەڵ سلێمانی، ئەوا ئێمە ئەوەی لە ژێر بەڕەیە دەیخەینە سەر بەڕە كەچی بەرامبەر بە سلێمانی كراوە ئەوكات بابەتەكە دەبێتە بابەتی ڕای گشتی و دەبێتە ئەوەی چۆن دەیانەوێت قاچی سلێمانی بشكێنن و سلێمانی بخەنە سەر ئەژنۆ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا