لە سلێمانییەوە 100 ملیار دینار مانگانە رەوانەی هەولێر دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی مانگانە نزیكەی 100 ملیار دینار بۆ دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران‌ و دەرماڵەی خوێندكاران ‌و مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ رەوانەی هەولێر كراوە.

سەرچاوەیەك لە بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی ئەوەی ئاشكراكردوە: لە سێ‌ مانگی رابردوودا بەتێكڕا 75 ملیار‌و 500 ملیۆن دینار بۆ مووچەی مووچەخۆران رەوانەی بانكی منارەی هەولێر كراوە، جگە لەوەش مانگانە زیاتر لە 18 ملیار دینار بۆ خەرجی دامەزراوە سیادییەكان یاخود نیشتمانییەكان رەوانەی هەولێر كراوە.

بەوتەی سەرچاوەكە: هەر لە داهاتی سلێمانیش مانگانە حەوت ملیار دینار بۆ دەرماڵەی خوێندكاران ‌و مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرج دەكرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: سەرەڕای ئەوانەش، هەر لەداهاتی ناوخۆیی سلێمانی دەبێت پارەی كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ ‌و خاشاك، كڕینی دەرمان، خواردنی زیندانیان‌و نەسریەی فەرمانگەكان خەرج بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا