كۆرۆنا نیوملیار كەسی تووشی هەژاری قورس كردووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانكی نێودەوڵەتی و رێكخراوی تەندروستی جیهانیی باس لەوەدەكەن كۆرۆنا زیاتر لە نیو ملیار كەسی تووشی هەژاری و دەستكورتی لەرادەبەدەر كردووەتەوە بەجۆرێك خەڵكی نەتوانن دەستیان بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بگات.

لە دوو راپۆرتدا كە رۆژی یەكشەممە 12_12_2021، بە بۆنەی رۆژی جیهانیی دەستگەیشتن بە خزمەتگوزاری هەمەلایەنەی تەندروستی بڵاوكراوەتەوە، بەرپرسانی هەردوو رێكخراوی بانكی نێودەوڵەتی و رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایان كرد كە پەتای كۆرۆنا خزمەتگوزاری هەمەلایەنەی تەندروستی پەكخستووەو سیستمی تەندروستی شەكەت وماندوو كردووە، بەم هۆیەشەوەو ئەوە بۆ یەكەم جارە لەماوەی 10 ساڵدا رێژەی دەستگەیشتن بەخزمەتگوزاری تەندروستی بەو شێوەیە دابەزێت و ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی سیل و مەلاریاوە زیاد بكات.

لەڕاپۆتەكانیشدا هاتووە لەماوەی سییەكانی سەدەی رابردوەوە ئەوە خراپترین قەیرانی ئابوورییە كە بەهۆی پەتاكەوە هاتۆتە پێشەوەو وایكردووە كە خەڵك زۆر بەقورسی بتوانن تێچووی چارەسەرەكانیان دابین بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا