چەند بەلەمێک لە هەڵمەتی بانگەشەکردن بۆ ترەمپ ژێر ئاو كەوتن

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتدارانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، کۆمەڵێک بەلەمی بچوک لە تەکساس کە بەشدار بوون لە هەڵمەتێکی بانگەشەکردن بۆ دۆنالد ترەمپ لە دەریاچەی تراڤیسدا ژێر ئاوكەوتن.

بەپێی وتەی دەسەڵاتداران، بەلەمەکان دووچاری دۆخێکی سەخت بوون لە دەریاچەکەدا، بەجۆرێک هەندێکیان بەتەواوەتی نقوم بوون و هەندێکیشیان کون بوون و ئاویان تێچووە بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان لێنەکەوتووەتەوە.

لای خۆشیەوە، کریستین دارک وتەبێژی نوسینگەی پۆلیس باسی لەوەکرد، هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ ئەوەی ئەو ڕووداوە بە مەبەست بووبێت.

ئەوەش هاتووە، زیاتر لە دوو هەزار و ٥٠٠ کەس لە فەیسبووک، بەشدارییان لەو هەڵمەتە ئاوییەدا کردووە، کە شوێنێکی بەناوبانگە بۆ بەکارهێنانی بەلەم ، ڕاوەماسی، مەلەوانی و چەند چالاکییەکی دیکە.

وا بڕیارە، ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە ڕابەرایەتی کۆماری و دیموکراتەکان بەڕێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا