پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، بەشێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا لە دروستکراوی کۆمپانیای فایزەر گەیشتووەتە عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمپانیای گشتی بەبازاڕکردنی دەرمان و پێویستییە تەندروستییەکانی سەربە وەزارەتی تەندروستیی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بڕی 430 هەزار ژەمی نوێی ڤاسینی فایزەر گەیشتووەتە عێراق.
جەختی لەوەش کردەوە، ڤاکسینەکە بەسەر تەواوی دەروازەکاندا دابەشکراوە و بەزووترین کات دەگەیەندرێتە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی دیکەی عێراق.