وەزارەتی کارەبا رونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستا لەِاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كە وەزارەتی كارەبا وەکو وەزارەتێکی خزمەتگوزاریی، پلان و بەرنامەکانی لە پێناو گەیشتن بە دابینکردنی کارەبایەکی بەردەوام بۆ ھاووڵاتیان داڕشتووە.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، بە بەرچاوگرتنی ئەم راستییە کە لە کاتی ئێستادا 3500 تا 3600 مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنین و تێکڕای خواستیش لەسەر کارەبا 5500 تا 6000 مێگاواتە، تا کۆتایی مانگی ئاب دەتوانین 15 کاتژمێر کارەبا دابین بکەین.

وەزارەتی كارەبا لەڕاگەیەندراوەكەیدا داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات خۆیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵە بێ بنەما و دوور لە راستیانە بپارێزن کە باس لە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا دەکەن، بێ ئەوەی لە کەناڵە فەرمیەکانی وەزارەتی كارەباوە ئاماژەیان پێ کرابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا