وەزارەتی كارەبا گرفتی سەرەكی كەمی بەرھەمھێنانی كارەبا ئاشكرا دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بریکاری وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاندووە، ژێرخانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە ھەرێمی کوردستان لەنێوان شەش هەزار500 بۆ شەش هەزار و 900 مێگاواتە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، کامیل قەزار بریکاری وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە” ئەگەر سوتەمەنیی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا دابین بکرێت، دەتوانن لانیکەم پێنج هەزار بۆ پێنج هەزار و 500 مێگاوات کارەبا بەرھەم بهێنین”.

بە وتەی بریکاری وەزارەتی کارەبای حكومەتی هەرێمی کوردستان، گرفتی سەرەکییان نەبوونی سوتەمەنییە و ستراتیژیی حکومەت بەرەو بەکارھێنانی گازی سرووشتی بۆ بەرھەمھێنانی کارەبایە، چونکە تێچوونەکە بەراورد لەگەڵ دیزل و گازوایل زۆر کەمترە، بەڵام بڕەکەی کەمە.

بەوتەی لێپرسراوان و شارەزایانی كارەبا لەهەرێمی کوردستان سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا جیاوازن، ئەوانیش بریتین لە سەرچاوەی غاز، سەرچاوەی ئاو هەیە وەک وێستگەكانی دوکان و دەربەندیخان، سەرچاوەش هەیە به‌ نەوتی رەش کار دەکات، بەگشتی لەهەرێمی كوردستان نزیکەی 35 وێستگەی بەرهەم هێنان بوونی هەیە، ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەباش لەئێستادا شەش هەزار و 700 مێگاواتەو خواستی هاوڵاتییانیش له‌سه‌ر كاره‌با به‌پێی وه‌رزه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت بەجۆرێك له‌ وه‌رزه‌كانی به‌هار و پاییزدا خواست كه‌متره‌، به‌ڵام له‌ هاوین و زستاندا زۆره‌ و له‌ودوو وه‌رزه‌دا، خواستی هاوڵاتییان له‌سه‌ر كاره‌با له‌ چوار هه‌زار و 500 مێگاوات بۆ پێنج هه‌زار مێگاواتەو ئەوەش وا دەكات كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا بەردەوام لەگۆڕانكاریدا بن و هاوڵاتیانیش بەردەم نیگەران بن لەنەبوونی كارەی پێویست بۆ پڕكردنەوەی خواستەكانیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا