وەزارەتی تەندروستی هەرێم: توشبوونی ئافرەتی دوو گیان بەكۆرنا لەهەڵكشاندایە

پۆڵەتیک پرێس- بڕیار محەمەد

بەرپرسانی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنن “حاڵەتەكانی توشبوون بەكۆرۆنا لەناوئافرەتانی دووگیان لەهەڵكشاندایە، پێدانی ڤاكسینیش بەردەوامە”.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەمیانی مەراسیمی وەرگرتنی هاوكاری نەتەوەیەكگرتووەكان لە ڕێکخراوی (UNFPA)، رایگەیاند “لەئێستادا ژمارەی توشبوونی ئافرەتانی دووگیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەتی کۆرۆنای گۆڕاو خێراترە و مەترسیدارە چونکە هەریەک ئافرەتی دوو گیان کۆچی دوایی بکات بەو ڤایرۆسە ئەوا دوو کەس و زیاتر گیانی لە دەستداوە”.

وتیشی “دۆخی هەرێم لەبەردەم مەترسیدایە بۆ بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، چونكە ئەو پشكنینانەی دەكرێن بەرێژەی 25% توشووی كۆرۆنا بون، دەتوانین بڵێن لە هێڵی سور نزیكین لەبارەی دۆخی كۆرۆناوە”.

وتەبێژی تەندروستی لەباری دابەشكردنی ڤاكسین ئاماژەی بەوەكرد، زیاتر لە ١٢٠ شوێنی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بوونی هەیە و لە چوار چێوەی بەرنامەی نیشتمانی عیراقیش هاتنی ڤاکسین لە پشکی هەرێمی کوردستان بەردەوامە.

لای خۆشیەوە کاوە خەلیل، بەڕێوەبەری کاروباری تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان وتی ” ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کاردەکات بۆ دابینکردنی دەرمان بۆ ئافرەتانی دووگیان و کچان کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئەو پێداویستیانەش بۆ سەر هەموو سێکتەرەکانی پاراستنی تەندروستی دەبن”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا