بە ڤیدیۆ..سەگێک شیر بە ١٠ بەراز دەدات

پۆڵەتیک پرێس

چەند جۆرێکی سەگ هەیە بەهرەکانیان سەرسوڕهێنەرە، خاوەنەکانیان سەرسام دەکەن بەو بەهرەیەی کە هەیانە، هەندێک دەبنە هۆی سەرسوڕمان بۆ خەڵکی دەرەوەش، یەکێکیش لەو جۆرانە سەگی ئەڵمانی شێپاردە.

سەگی ئەڵمانی یەکێکە لەو سەگانەی لە جیهاندا، بەوە ناسراون توانایەکی زۆریان هەیە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ مرۆڤ، دڵسۆزیەکی زۆریان هەیە، بەباشی پاسەوانی دەکەن.

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم سەگانە زیرەکییەکی زۆر و هەروەها هێزێکی زۆریان هەیە، ئەم سەگانە لە لایەن پۆلیس و سوپاوە پەسەند کراون، پشتیان پێ دەبەسترێت بۆ دۆزینەوەی دەرمان و چەک و تەقەمەنی.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا بڵاو کراوەتەوە، یەکێک لەو سەگانە شیر بە ١٠ بەچکەی بەراز دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا