ئیرەج مەسجدی بۆ عێراق: ئێمە گیانێکین لە دوو جەستەدا

پۆڵەتیک پرێس

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، لەمیانەی بەشداریکردنی لە یادی کۆچی دوایی خومەینیدا، هەردوو وڵاتی عێراق و ئێرانی بە ” یەک گیان لە جەستەیەکدا” وەسف کرد.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە یادی کۆچی دوایی خومەینیدا کە حەشدی شەعبی رێکیخستبوو بەشداری کرد و وتی، ” ئێران شانازی بەخۆیەوە دەکات کە بەرگریکاری موسڵمانانی جیهانە”.

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا ، لە وتەکانیدا پەیوەندییەکان عێراق و ئێرانی بە  “قووڵ” وەسف کرد و وتیشی، ” یەک گیانن لە دوو جەستەدا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، ” عێراق و ئێران لە هەموو بارودۆخێکی خۆش و ناخۆشدا پاڵپشتی یەک بوون و هیچ هێزێک ناتوانێت لە یەکتریان جیابکاتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا