پۆڵەتیك پرێس
له یادی رۆژی قودسی جیهانی حهشدی شهعبی ژمارهیهك وێنهی كهسایهتی و سەركردە ئێرانییەكانیان له ناوچه جیاجیاكانی عێراق ههڵواسیووه، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوا دەكات وێتەكان بەزویی لێبكرێنەوە.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووە، مستەفا كازمی سهرۆك وهزیران داوای له حەشدی شەعبی كردووه، وێنەی ئەو كەسایەتییە ئێرانیانەی كە لەناوچەی ئەعزەمییەی شاری بەغدا هەڵواسراون لێبكهنەوە.
ئهو وێنانه ی كە هەڵواسراون بریتین لە وێنهكانی خومەینی و عەلی خامنەیی و قاسم سولەیمانی كە دیارترین كەسایەتیە ئێرانییەكانن و بە ژمارەیەكی زۆری ناوچەكانی بەغدا هەڵواسراون.
بەپێی هەوڵی میدیاكانی عێراق دوای فەرمانەكەی مستەفاكازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هێزە ئەمنییەكان چونەتە شوێنی وێنەكان و لایان بردوون.
هاوكات چالاکوانانی ئەعزەمییەی شاری بەغدا لە لایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بەتەلەفۆن قسەیان لەگەڵ كراوە و رازیبوون بەلێكردنەوەی وێنەی ئەو سەركردە ئێرانیانە ئەویش لەبەرئەوەی دووربن لە هەر حاڵەتی نەخوازراو كەروودەدات.
ئەعزەمییەی بەغدا دیارترین ناوچەی سونە نشینه لە شاری بەغدا و، هەڵواسینی ئەو وێنانە لەناوچەكانیان بێزار و توڕەی كردوون.