رێككەوتنێك جموجوڵەكانی داعش كۆتایی پێدەهێنێت

پوڵەتێك پرێس – نازە سەعید

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی جوڵەكانی داعش لەگەڵ سوپای عێراق رێككەوتوون لەسەر پێكهێنانی شەش بنكەی هاوبەش.

قارەمان كەمال جێگری سەرۆك ئەركان لە وەزیرانی پێشمەرگە بە پوڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە دواین كۆبونەوەكانی هەردولادا رێككەوتن كراوە لەبارەی دانانی چەند بنكەیەكی هاوبەش تاوەكو پێكەوە لەو بنكانەوە روبەڕووی جموجوڵەكانی داعش ببەنەوە بەتایبەت لەو شوێنانەی بۆشایی ئەمنی هەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەو شەش بنكەیەی رەزامەندی لەسەردراوە، دوانیان سەرەكی دەبن یەكێكیان لە بەغداو ئەوی دیكەیان لە هەولێر دەبێت، چوار بنكەكەی دیكەش لە شوێنەكانی وەك دیالە و مەخموور و موسڵ دەبن.


بەپێی ‌نووسراوێكی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان كە واژوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی لەسەرەو ئاڕاستەی وەزارەتی بەرگری ‌و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك كراوە، ئاماژە بەوەكراوە، مستەفا كازمی رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر پێكهێنانی چوار ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لەنێوان سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە جێناكۆكەكان.

ئەو رێككەوتنە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە نییە بۆ كەركوك، بەڵكو لە چەند ناوچەیەكە تاوەكو ببنە بەربەست لەبەردەم هێرشەكانی داعشدا

 

بەپێی نووسراوەكە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە لە قەزای خانەقین دەبێت، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا لە قەزای مەخموور دەبێت و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەشی رۆژئاوای نەینەوا لە ناوچەی كەسك دەبێت، پاشان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك لە ناوچەی چیمەن دەبێت.

محەمەد دووشوانی بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە كەركوك بە پۆڵەتیك پرێسی وت، ئەو رێككەوتنە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە نییە بۆ كەركوك، بەڵكو لە چەند ناوچەیەكە تاوەكو ببنە بەربەست لەبەردەم هێرشەكانی داعشدا.

ئەو رێككەوتنەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو سوپای عێراق دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوەی نێوان شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە هات

دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 هێزەكانی پێشمەرگە لە كەركوك و ناوچە دابڕواوەكان پاشەكشەیان كردو سوپای عێراق و هێزەكانی حەشدی شەعب لە شوێنەكانیان جێگیركران، بەهۆی ئەوەشەوە بۆشایی ئەمنی دروست بوو، چەكدارانی داعشیش بەسوود وەرگرتن لەو بۆشاییە ئەمنییە چەندینجار هێرش و پەلاماریان بۆ سەر ئەو ناوچانە ئەنجامداو بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان بوونە قوربانی.

ئەو رێككەوتنەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگەو سوپای عێراق دوای زنجیرەیەك كۆبوونەوەی نێوان شاندی وەزارەتی بەرگریی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان هات ئەوەش بەمەبەستی پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە لەو ناوچانەدا دروست بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا