تەندروستی هەولێر بەركەوتووانی چەكی كیمیايى ئاگادار دەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەكاتەوە كە بەركەوتەی چەكی كیمیايین، لە نرخی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبەخشرێن و دەتوانن سەردانی سەنتەرەكان و ڕاوێژكاریەكانی تایبەت بە وەرگرتنی سامپل و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن.

لە ئاگادارییەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێردا هاتووە، بۆ بەمەبەستی بە خشین لە نرخی پشكنینی ڤایرۆسی كورۆنا (كۆفید19) بۆ ئەو هاولاتیانەی بەركەوتەی چەكی كیمیايین و (منحە)ی مانگانەیان هەیە و هەڵگری پیناسی تایبەتن كە چارەسەریان لەدەرەوەی هەریمی كوردستانە، لە نرخی پشكنینی ڤایرسی كۆرۆنا دەبەخشرێن و دەتوانن سەردانی سەنتەرەكان و ڕاوێژكاریەكانی تایبەت بە وەرگرتنی سامپل و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن.

بەپێی ئاگادارییەكەی تەندرویتی هەولێر پێویستە ئەو كەسانە پشتگیری كرابن لەلایەن كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیاباران.

لە هەرێمی كوردستان نزیكەی 1000 بریندار و بەركەوتەی چەكی كیمیایی هەن، كە ناویان تۆماركراوە لە هەردوو وەزارەتی تەندروستی و شەهیدانی حكومەتی هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا