پۆڵه‌تیك پرێس:
دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مریكا مانگی داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیای فایزه‌ر و بایۆنتیك كۆده‌بێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی بڕیار له‌به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا بده‌ن.
كۆمپانیای فایزه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوای له‌ئه‌مریكا كردووه ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا بداته كۆمپانیاكه بۆ حاڵه‌ته لهناكاوهكان، هه‌ربۆیه دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مریكا وه‌ك باڵاترین دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌و وڵاته ڕۆژی 10ـی دیسه‌مبه‌ر بۆئه‌و مه‌به‌سته كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌بێته یه‌كه‌م هه‌نگاوی كرداریی بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
ئه‌لێكس ئازار، وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت، توێژینه‌وه‌كانی كۆمپانیای فایزه‌ر به‌هێزن، چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان له‌به‌رده‌مدایه به‌رله‌وه‌ی مۆڵه‌ت بده‌ینه دروستكردنی ڤاكسینه‌كه‌ی فایزه‌ر”.
به‌رپرسانی فایزه‌ر پێشبینیده‌كه‌ن ئیداره‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مریكا ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه‌یان بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو، هاوكات كۆمپانیاكه له‌م مانگ و 10 ڕۆژه‌ی كه ماوه بۆ ساڵی 2021 ده‌توانێت 50 ملیۆن دانه له ڤاكسینی كۆرۆنا دروستبكات كه توانای پاراستنی 25 ملیۆن كه‌سی هه‌یه.