پۆڵه‌تیك پرێس:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌متر له 24 كاتژمێری دیكه هه‌ڵمه‌تی كوتانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ئه‌مریكا ده‌ستپێده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌نوێترین لێدوانی‌دا له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕایگه‌یاند، ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له چین سه‌ریهه‌ڵدا له‌ئه‌مریكا كۆتاییدێت، وتیشی “گه‌لی ئه‌مریكی په‌رجوویه‌كی پزیشكی‌یان دروستكرد”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه‌متر له 24 كاتژمێری دیكه هه‌ڵمه‌تی كۆتانی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌وڵاته‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی ده‌درێت له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆمپانیاكانی فایزه‌ر و بیۆنتیك.
تره‌مپ له‌باره‌ی كڕینی ئه‌و ڤاكسینه‌وه وتی، ئه‌مریكا ملیارێك دۆلاری داوه‌ته فایزه‌ر بۆ به‌رهه‌مهێنانی 100 ملیۆن ڤاكسین، هاوكات كۆمپانیاكه له‌توانایدایه 500 ملیۆنی زیاده‌ی تر دروستبكات.
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ئه‌مریكا زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی تۆماركرد ئه‌ویش 235 هه‌زار تووشبوو بووه له یه‌ك ڕۆژدا.