ژنە چالاکوانێکی ئێران ئازادکرا

پۆڵەتیک پرێس

دەسەڵاتدارانی ئێران نێرگز محەمەدی چالاکوانیان ئازادکرد کە لە ساڵی ٢٠١٦دا سزای ١٠ ساڵی زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، نێرگز محەمەدی ئەو چالاکوانەی لە ساڵی ٢٠١٦ رێکخراوی مافی دامەزراند و داوای نەهێشتنی بڕیاری لەسێدارەدانی دەکرد، هەر ئەوەش وای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کرد سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا بسەپێنن، ئەمڕۆ لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەوە ئازادکرا.

لەوبارەیەوە، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی زنجان لە باکوری رۆژئاوای ئێران ئەو شوێنەی نێرگز تێیدا زیندانی کرابوو رایگەیاند، شەوی ٧ی تشرینی یەکەم فەرمانی ئازادکردنی نێرگز محەمەدی دەرچووە، هاوکات هیچ روونکردنەوەیەکی دیکەی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی سزاکەوە نەدا.

مانگی تەمموزی رابردوو، نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئازادکردنی نێرگز محەمەدی کرد لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی توشبوونی ئەو چالاکوانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا