پۆڵه‌تیك پرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكرایده‌كات، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق یاسای قه‌رز بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی موچه په‌سه‌ند ده‌كات.
ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ، وته‌بێژ حكومه‌تی عێراق له‌تویته‌ری خۆی ڕایگه‌یاند، كه‌شێكی ئه‌رێنی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی له‌باره‌ی دۆخی ئێستا له‌لای لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیران دروستبووه.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ده‌شڵێت “پێویسته موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌زوویی دابینبكرێت و ببێته ئامانجێكی هاوبه‌شی په‌رله‌مان و حكومه‌ت”.
مه‌لا ته‌ڵاڵ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق یاسای قه‌رز په‌سه‌ند ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه ئاشكرابكات كه په‌رله‌مان له‌سه‌ری ڕێككه‌وتووه.
پێشتر حكومه‌ت داوای له‌په‌رله‌مان كردبوو ڕه‌زامه‌ندی بداتێ بۆ قه‌رزكردنی 41 ترلیۆن دینار، به‌ڵام په‌رله‌مان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به زۆر زانی و داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی له حكومه‌ت كرد.