پەرلەمان لەسەر چەند تەوەرێك كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە، بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكە چەند پرۆژە یاسایەك دەخرێنە دەنگدانەوە.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، خشتەی كاری كۆبوونەوەكەی خستەڕوو، بە، كە بڕیارە رۆژی29/8/2021 بەڕێوەبچێت، لەخاڵی یەكەمدا دەنگ لەسەر تەواوكردنی پرۆژە یاسای یانە وەرزشیەكان دەدرێت لەخاڵی دووەمیشدا، دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای پاراستنی مافی فەرمانبەران دەدرێت.

خاڵی سێیەمی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە دەنگدان بە پابەندكردنی عێراق بۆ پرۆتۆكۆلی ساڵی 2005 كە پەیوەستە بە پرۆتۆكۆلی سەركوتكردنی كارە نایاساییەكان و ئەو كردەوانەی دژ بە ئاشتی كۆمەڵگەن‌.

بڕیارە لە كۆبوونەوەكەدا، دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای مۆڵەتی مانەوەی هاووڵاتیانی بیانی بدرێت، هەروەها دەنگ لەسەر پێشنیازی یاسای سەندیكای بەرنامەسازانی عێراقی بدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا