بارزانی هەندێك نهێنی نوێی ڕیفراندۆم ئاشكرادەكات

پۆڵەتیك پرێس:
مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كتێبێكی نوێی بەناوی “بۆ مێژوو” بڵاودەكاتەوە و تێیدا هەڵوێستی باڵیۆزانی ئەمریكا و بەریتانیا لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ئاشكرادەكات.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی لە كتێبێكی نوێدا بەناونیشانی بۆ مێژوو، كە بەشێك لە كتێبەكە لەلایەن میدیاكای پارتییەوە بڵاوكراوەتەوە، باس لە ڕۆڵی دوو دیبلۆماتكاری بەریتانی و ئەمریكی دەكات و بە رۆڵی “نێگەتیڤ” ناویاندەبات.

بارزانی دەڵێت: لەدوای ئەوەی كە 7ـی حوزەیرانی 2017 بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆم درا، فرانك بەیكەر، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە سەرەتاكاندا بەرانبەر ئەو بابەتە كراوە بوو، باسی هاوئاهەنگی و هاوكاریی وڵاتەكەی و كوردستانی دەكرد لە قۆناخەكانی داهاتوودا، بەڵام لە كۆتاییەكاندا ئەو رۆڵێكی زۆر خراپی لەدژی كوردستان گێڕا و ئاگاداری زۆر فیتنەگێڕی و پیلانگێڕی و نهێنییەكان بوو لە دژی كوردستان و دەستیشی تێدابوو.

مەسعود بارزانی لەباسی باڵیۆزی پێشووی ئەمریكاش لە عێراق دەڵێت: دۆگلاس سلێمانی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق رۆڵی زۆر خراپی گێڕا، هەم لەهاندانی نەیارانی كوردستان و هەمیش لە پێدانی راپۆرت و زانیاریی هەڵە لەبارەی كوردستان بە واشنتن.

لە 25ی ئەیلووی 2017 ریفراندۆمی سەربەهۆیی هەرێمی كوردستان بەرێوەچوو، كە بەهۆی ریفراندۆمەكە سوپای عێراق‌و چەكدارانی حەشدی شەعبی هێرشیان كردە سەر ناوچە كێشە لەسەرەكانی نێوان هەولێرو بەغدا، ئەوەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو تائێستاش كاردانەوەكانی بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا