ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی داوای هەڵوێست لەحیزبەكەی دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
ئەنجوومەنی باڵای سیاسی‌و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی رایگەیاند، حیزبەكەی لەبەردەم بەرپرسیارییەكی چارەنوسسازدایە، لەبەرانبەر داخوازی رەوای خەڵكدا.

ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەكێتی راشیگەیاند، پێویستە بڕیارو بەرنامەكانی داكۆكیكردن بێت لەچۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەی ئابووری و موچەی خەڵك، ئەمەش پێویستی بەوتاری یەكگرتووەو بەپێی پرۆژەیەكی چارەسەری راستەقینە، لەپێشەوەی چارەسەری دۆخی ئابووری و دارایی.

هەروەها رایگەیاندووە، چارەسەری دۆخی ئابووری و دارایش لەكوردستان، مەحاڵە بەبێ ریشەكێشكردنی دیاردەی گەندەڵی لەسەرانسەری كوردستان، چ لەناو حكومەت و چ لەناو حیزبەكان.

راگەیەنراوەكە دوای كۆبوونەوەیەكی ئەنجوومەنەكە هات، كە بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی و ئامادەبوونی تەواوی ئەندامەكانی رۆژی پێنج شەممە ئەنجامدراوە.

ئەنجوومەنی باڵا پێیوایە كوردستان بە دۆخێكی ئابووری و سیاسی دژواردا تێدەپەڕێت، دابیننەكردنی بژێوی زۆرینە بەتەواوەتی تەنگی بە موچەخۆرانی كوردستان هەڵچنیوە، شەقام بە داخوازی و ناڕەزایی و رەخنەو ئاراستەی جیاواز هاتونەتە خرۆش، بۆیە ئەنجوومەنی باڵا لەهەر هەلومەرجێكی رابردوو جیاوازتر، داوادەكات خێرا، حكومەتی كوردستان، سیاسەتی ئابووری و دارایی خۆی، چ بەدانوستان لەگەڵ بەغدا و چ بە داهاتی كوردستان، بەپێی خواستی خەڵك، بەشێوەیەك ساغ بكاتەوە، كە دڵنیایی تەواو بەڕای گشتی بدات.

هەر لەكۆبوونەوەكە ئاماژە بە دەسەڵاتەكانی ئەنجوومەنی باڵا كراوە، لە پەیڕەوی ناوخۆدا چەسپێنراوەو رایگەیاندووە، تەنیا ئەنجوومەنی باڵای سیاسی، بەرپرسیارە لە لێپێچینەوەی ئەندامەكانی و بەس.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا