پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، داوا لە پارتی و یەكێتی وەك دوو هێزی سەرەكی و هەموو لایەنە كوردستانییەكان دەكەم جەژن بكەنە دەرفەتێك و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی باڵای گەل و وڵات، هەرچی كێشە و ناكۆكی هەیە بەلاوە بنێن، خۆیان لە هەڵمەت و پەلاماری میدیایی و یەكترشكاندن بپارێزن.
ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا وێڕای پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان، ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق كرد، لەو بارەوە رایگەیاند، جەژن لە كاتێكدا دەگەڕێتەوە كە دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەوپەڕی پێویستی بە مانا و بەهاكانی جەژنە لە لێبوردەیی، ئاشتەوایی، بەخۆداچوونەوە و پێكهاتنەوە.
راشیگەیاند: لە هەرێمی كوردستان لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستیمان بە پێكەوەیی، تەبایی و یەكڕیزییە، بۆیە داوا لە پارتی و یەكێتی وەك دوو هێزی سەرەكی و هەموو لایەنە كوردستانییەكان دەكەم جەژن بكەنە دەرفەتێك و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی باڵای گەل و وڵات، هەرچی كێشە و ناكۆكی هەیە بەلاوە بنێن، خۆیان لە هەڵمەت و پەلاماری میدیایی و یەكترشكاندن بپارێزن. پێكەوە، یەكڕیز و تەبا، هاریكار و هاوئاهەنگ بن تا لەسەر ئاستی عێراقیش پێگە و ڕۆڵ و كاریگەرییان هەبێت.
هەروەها لە كۆتایی پەیامەكەشیدا ئاماژەوە بەوە دەكات، با جەژن بۆ هەمووان لە هەرێمی كوردستان و عێراق ببێتە مایەی خێر و خۆشی و كردنەوەی دەرگەیەكی ئاسوودەیی و ئارامی و سەقامگیری. جەژن لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێك بە خۆشی.