پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک و ئینستاگرام لەسەر ئاستی جیهان کێشەیان تێکەوت و دوای ماوەیەک هاتنەوە.
تاوەکو ئێستا نازانرێت هۆکاری کێشەکان چین و کۆمپانیای مێتا بە فەرمی روونکردنەوەی نەداوە، بەڵام هەندێک هەژمار کە دەیانەوێت بچنەوە ژوورەوە، فەیسبووک هۆشداری دەدات، کە خەریکی چاکسازین لە تۆڕەکەدا و بەزوویی دەگەڕێنەوە.
فەیسبووک نووسیویەتی، بەمەبەستی هەندێ گۆڕانکاری لە کارخراوە و لە ماوەیەکی نزیکدا دەکەوێتەوە کار.
خەڵکێکی زۆر لەسەر ئاستی جیهان لە تۆڕەکانی دیکە و گووگڵ لەوبارەیەوە هۆشدارییان داوە و سەریان لە حاڵەتەکە سووڕماوە.
لەئێستادا تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئێستا چالاکە و بەکارهێنەران دەتوانن هەژمارەکانییان بەکاربهێنن.
ئێوارەی ئەمڕۆ تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و ئینستاگرام نزیکەی کاتژمێرێک و نیو لەکارکەوتن و دوای ئەم کێشەیە کۆمپانیای مێتا سەرقاڵی چاککردنەوەی سێرڤەرەکانی بوو و توانرا پلاتفۆڕمەکە چالاکبکەنەوە .