سایلۆیەک بۆ جوتیاران درووستدەکرێت و بەرهەمە خۆماڵییەکان هەناردە دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ پاڵپشتیکردنی جوتیاران، سایلۆیەک لە هەڵەبجە درووست دەکرێت و دوو جۆر لە بەرهەمی جوتیارانیش رەوانەی دەرەوە دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی، لەبارەى بە بازاڕکردنی گەنمەوە بە فەرمانگەى میدیا و زانیاری راگەیاند: “پێش وەزرى بەرهەمهێنانی گەنم، هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵى کوردستان و عێراق کۆ دەبنەوە و بە پێی ڕووبەرى داچێنراو پلانی وەرگرتنی گەنم دادەڕێژن”. بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارى دا لیژنەیەک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی و دەستەى وەبەرهێنان پێک بێنێت، لەگەڵ دوو کۆمپانیاى ناوخۆیی گفتوگۆیان کرد، هەردوو کۆمپانیا ئەو بڕە گەنمەیان وەرگرتن و عەنباریان کرد.”

بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم راشیگەیاند، ژمارەیەک بەرهەمی خۆماڵیی جوتیارانی کوردستان هەناردەی دەرەوە کراون و هەوڵیش دراوە بەرهەمە کشتوکاڵییە خۆماڵییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، لە بازاڕەکانی وڵاتان بفرۆشرێن. و لەبارەى ناردنی بەرهەمی خۆماڵی بۆ دەرەوەى کوردستان، هەروەها وتیشی: “ساغکردنەوەى بەرهەمەکانی جوتیاران ئەرکی حکومەتی هەرێمە، ئەمساڵ بڕێکی باش هەنار و پەتاتە نێردرایە دەرەوە، ئێستا کار لەسەر ئەوە دەکرێ دۆشاوى تەماتە و هەنگوین بنێرینە دەرەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا