سۆران عومه‌ر: ته‌نیا ئێران و یه‌كێتی قوربانییان دا

پۆڵه‌تیك پرێس:
سۆران عومه‌ر وێنه‌یه‌كی نوێی له‌گه‌ڵ په‌یكه‌ره‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی بڵاوكرده‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك نهێنی ئاشكراده‌كات.

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان باس له‌ڕۆژانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌ و یه‌كێتی و ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت “ەکەکە بەپێ دابەزیە ناو مەخمور، پاشان ھێزەکانی یەکێتی دواتر پارتی دابەزینە ناو مەخمور، پاش چونە ناو مەخمور داعش بۆردومانی ناو مەخموری کرد، لەوێ دوو سەربازی ئێرانی بەرکەوتن و گیانیان لەدەس دا، یەکێتیش بەھەمان شێوە کەسێکیان بەر بۆردومانەکە کەوت و گیانی لەدەست دا”.

سۆران عومه‌ر نوسیویه‌تی “ھێزەکانی پارتی لەلای راستەوە بوون سەردانمان کردن برایەکی کاک عەلی حسێنی لێ بوو، لەپشتی بارەگاکەوە سەنگەر ڕوەو مەخمور لێدرابوو ئەیڕوانی بەسەر مەخموردا، کەچوین ئێرانیەکان لەوێ بوون بۆردومانی داعشیان دەکرد”.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی كۆمه‌ڵی ئیسلامی باس له‌وه‌شده‌كات، “- ئەو شەوەی داعش لەھەولێر نزیک بویەوەو خەڵک ھەڵدەھات مەترسی حەقیقی لەسەر دھۆک بوو، ئێمە شاندێکی پەرلەمان لەدھۆک بوین، ئێوارەکەی لەشێخان خەڵک ھەڵدەھات، سەردانی بابەشێخمان کرد لەوێ کاک جەعفەر ئیمنکی گلەیی کرد، وتی: بابەشێخ کاک مەسعودتان نیگەران کردوە کەسەردانی کردون بۆ دڵنەوایی شرنگال گەنجەکانتان بەردیان بەسەیارەکەیدا داوە”.

هه‌ر له‌و نوسینه‌دا باسی له‌وه‌كردووه‌ “- لەنوسینگەی دھۆکی پەرلەمان بوین شەو کاک جەعفەر ئیمنکی وتی کاک مەسعود پەیوەندی کردوە ئەبێ بڕۆم، سەعات ٤ ی بەیانی کەمەترسیەکە لەسەر دھۆک دورخرایەوە خەڵک ھاتە سەرشەقام و ئاھەنگیان کرد، دواتر کاک جەعفەر باسیکرد؛ داعش بەتەواوی نزیک بۆتەوە لەدھۆک، بارزانی داوای لێکردوە چییان پێ ئەکرێ بیکەن ئەگەر نا خۆی دێت، وتی عەزیز وەیسی فەرماندەی زێرەڤانی لەوێ بوو پێشمەرگە شکابوون ھەڵدەھاتن پێشیان لێگرتون و وتویانە ھەرکەس ھەڵبێ ئەیکوژین تاکو ھێزەکانیان گرتۆتەوەو بەریان بەگرتنی دھۆک گرت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا