دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیان

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند، عێراق دورە لەکارەساتەکانی بومەلەرزە هاوشێوەی تورکیا و سوریا و ئێران.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەستەی گشتی کەشناسی و چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، سەرجەم ئەو بومەلەرزانەی لە ڕابردوودا لە عێراق تۆمارکراون نەگەیشتوونەتە زیاتر لە 4 پلەی ڕێختەر.

لایخۆیەوە عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، عێراق بەهۆی شوێن و پێگەی جوگرافییەوە هیچ کاریگەرییەکی سروشتی لەو شێوەیەی لەسەر نییە.

وتیشی، تەنانەت ئەو بومەلەرزانەش کە لەناوخۆی عێراقدا رووودەدەن هەندێکجار لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەستیان پێدەکرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، زۆربەی بومەلەرزەکان گوڕەکانیان دەگاتە نزیکەی 3.4 یان 3.5 پلەی ڕێختەر و نابنە هۆی زیانگەیاندن بەهاوڵاتییان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا