پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ یەکشەممە4ی شوبات، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی مووچەی چەند وەزارەتێکی دیکە دابەشدەکرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە مووچەی، وەزارەتی پەروەردە، ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەنپێداویستی تایبەت، وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی دابەشدەکرێت.
لەکاتێکدا ڕۆژی پێنجشەممە1ی شوبات، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم خشتەی مووچەی بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی هەینی 2ی شوبات دەست بە دابەشکردنی مووچە کرا و رۆژی پێنجشەممە8ی شوبات، کۆتایی پێدێت.