پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی شوبات، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی نیوەرۆ بەشێوەی نمە باران سەرەتا لە سنوری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات پاشان تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە، لەکاتەکانى ئێوارەدا رێژەی دابارینەکە کەمێک زیاتر دەبێت بۆ بارانى مام ناوەند، لە درەنگانى شەودا رێژەى دابارینەکە زیاتر دەبێت و بارانی بەخوڕ دەبێت و هەندێک جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتى لە باکوور و رۆژهەڵاتى سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر، ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێک شوێندا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ دوو بۆ چوار پلە نزم دەبنەوە.
سبەی پێنجشەممە15ی شوبات، ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، رێژەى دابارین لە هەندێک کاتدا زیاددەبێت و لە هەندێک شوێن بۆ بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دا دەبێت، لە ناوچەکانى گەرمیان بارانەکە بەخوڕ دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێک ناوچەدا، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ یەک بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 17پلەى سیلیزى
سلێمانی :16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17پلەى سیلیزى
کەرکوک : 19پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 15پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 8پلەى سیلیزى
سۆران : 13پلەى سیلیزى
گەرمیان : 20پلەى سیلیزى