وادەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاشکراکرا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، تا ئەنجامدانی دەنگدانی گشتی، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ئاشکراناکرێت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاشکرایکرد، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کاتژمێر 6ی ئێوارە کۆتایی دێت و لەدوای ئەو کاتەوە ئامێرەکان پەنجەمۆر ناخوێننەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا دەنگدانی گشتی ئەنجامدەدرێت، ئەنجامی دەنگدانی تایبەت ئاشکراناکرێت و دوای دەنگدانی گشتی بەکەمتر لە 24 کاتژمێر ئەنجامەکان ڕادەگەیەندرێت.

ئەمڕۆ شەممە16ی کانونی یەکەم، لە کاتژمێر 7ی بەیانییەوە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، بریارە ڕۆژی دووشەممەش 18ی کانونی یەکەم، دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەبچێت و دواتر ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا