کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان نزم دەبنەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تشرینی دووەم، ئاسمان  بەگشتی هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەم لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک کاریگەری زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

سبەی هەینی17ی تشرینی دووەم، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی نوێ لە دەریای سپی ناوەراست، بۆیە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان و ناوەراستی هەرێم نمە باران لەکاتەکانی بەرەبەیان دەست پێدەکات رێژەی دابارین زیاد دەبێت بەتایبەتی لەناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهۆک تاکو کاتەکانی دوایی نیوەرۆ، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 18پلەى سیلیزى

سلێمانی :16 پلەى سیلیزى

دهۆک : 17پلەى سیلیزى

کەرکوک : 19پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 17پلەى سیلیزى

زاخۆ : 18پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 9پلەى سیلیزى

سۆران : 14پلەى سیلیزى

گەرمیان : 24پلەى سیلیزى

 

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا