مەزڵوم كۆبانێ هۆشداری لە بەهێزبونەوەی داعش دەدات

ئەم بابەتە 12 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، دوای ئەوەی كورد داعشی تێكشكاند هەست بەوە دەكرێت وڵاتانی جیهان پشتیان لەكورد كردووە، ئەگەر پشتگیری لە كورد نەكرێت ئەوا داعش بەهێز دەبێتەوە.

مەزڵۆم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، وڵاتان لەبەرانبەر روداوەكانی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بێدەنگن و بۆ ئاوەدانكردنی وڵات وەك پێویستە هاوكاریان نەكردووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، شەڕ نەماوە، بەڵام سەختییەكان زۆرە، لە رۆژئاوا كورد هەست بەوە دەكات كە جیهان پشتی لەوان كردووە، مەترسی سەرلەنوێ بەهێزبونەوەی داعش هەیە.

مەزڵۆم كۆبانێ دەشڵێت، “بۆئەوەی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا لە داعش رزگار بكەین، ١٦ ناوەندی تر دەكەینەوە بەتایبەت بۆ ژن و منداڵان و زیندانیان”.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک