پۆڵەتیك پرێس
لێپرسراوی نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند، نزیكەی سێ هەزار كوردی ئێزدی بێ سەرو شوێنن و هەوڵەكانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانە بەردەوامە.
حسێن قائیدی لێپرسراوی نووسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی لە پارێزگای دهۆك بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، هێشتا دوو هەزار و 873 كەس لە ئێزییەكان دوای هێرشی چەكدارانی داعش بێسەرو شوێنن و چارەنوسیان نادیارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەی رابردودا توانراوە سێ هەزار و 544 كەسیان لە دەست چەكدارانی داعش رزگار بكرێن، هەوڵەكانیشیان بۆ رزگاركردنی ئەوانی دیكە بەردەوامی هەیە.
ساڵی 2014 چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر ناوچەكانی شنگال و بەهۆیەوە سەدان كەس كوژران، هاوكات شەش هەزارو 417 هەزار كەس لە ئێزدییەكان رفێنران، زۆربەی رفێنراوەكانیش كچ و ژنان بوون.