بۆچی هێرش کرایە سەر هەولێر؟

پۆڵەتیک پرێس: لاڤە واحید

لەماوەی چەند سەعاتی رابردوودا، هێرش کرایە سەر بنکەی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە هەولێر کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە، بە بێ ئەوەی هیچ زیانێک بەدوای خۆیدا بهێنێت، هاوکات ئەم هێرشە بەیەکەم هێرشی لەو جۆرە هەژمار دەکریت بۆسەر ئەو ناوچەیەی هەولێری پایتەختی کوردستان.

هێزە کوردییەکان بەشێوەیەکی راستەوخۆ، حەشدی شەعبیان بە بەرپرسی هێرشەکە لەقەڵەمدا، هاوکات، دەزگای دژە تیرۆری هەرێم بەرپرسیارێتی بە ئامانج گرتنی هێزە ئەمریکییەکانی خستە ئەستۆی خۆی لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر، بە چەند موشەکێک کە هەڵە لە بە ئامانج گرتنیاندا روویداوە و لە نزیک بنکەی دیموکرات کەوتوونەتە خوارەوە، لە بەرامبەریشدا شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، ئەوانەی ئەو کارەیان ئەنجامداوە “کۆمەڵێک تیرۆرست” بوون.

میلیشیاکان دەیانەوێت گرژی لە ئارامترین شوێنی وڵاتێکدا دروست بکەن کە ئاژاوەیەکی زۆری تێدایە

وەزارەتی ناوخۆی کوردستانیش لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەش موشەک لەلایەن حەشدی شەعبی لە گوندی شێخ ئەمیری سەر بە پارێزگای نەینەوا، بنکەی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەی هەولێر کردووەتە ئامانج کە سەربازانی ئەمریکای تێدایە.

لەماوەی رابردووشدا، بەغدای پایتەختی عێراق شایەتحاڵی ئەو هێرشانە بوو کە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێران دەکرانە سەر ناوچەی سەوز کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای تێدایە، هەر ئەوەش بوو وای لە واشنتۆن کرد بیر لە کشاندنەوەی بنکە دیبلۆماسیەکانی لە بەغدا بکاتەوە.

جێگۆڕکێی هێرشەکان

لەبارەی هۆکاری جێگۆڕکێی هێرشەکان لە ناوچەی سەوزی بەغداوە بۆ هەولێر، کوفاح سنجاری بەرپرسی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هەرێم بە میدیاکانی راگەیاند، ئەو میلیشیایانە دەیانەوێت گرژی لە ئارامترین شوێنی وڵاتێکدا دروست بکەن کە ئاژاوەیەکی زۆری تێدایە.

هێزەکانی ئەمریکا چ لە هەولێر بن چ لە بەغدا یان هەر ناوچەیەکی دیکەی عێراق مەترسیان لەسەرە و پارێزراو نین

باس لەوەش دەکات،  ئامانجی سەرەکی لەو کارە بە ئامانج گرتنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقە نەک هێزە ئەمریکییەکان.

دەشڵێت: ئەو باڵەی لە بەرژەوەندی ئێران لە عێراق کار  دەکات، بێزارە لە نزیکایەتی کازمی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی، بۆیە هەوڵ دەدات بە هێرشەکانی ئەو پەیوەندییانە بکاتە ئامانج.

لەلایەکی دیکەوە، عیماد باجەلان سیاسی کورد دەڵێت: پەیامی ئەو هێرشە ئاشکرایە، ئەویش ئەوەیە هێزەکانی ئەمریکا چ لە هەولێر بن چ لە بەغدا یان هەر ناوچەیەکی دیکەی عێراق مەترسیان لەسەرە و پارێزراو نین.

باجەلان جەختی لەوەش کردەوە، ئەو لایەنانە هەوڵ دەدەن بەو هێرشانە سەقامگیری هەولێر بکەنە ئامانج.

هاوکات سنجاری دەڵێت: ئەو لایەنەی بۆ شیعەکان کار دەکات هەستی بە دەرچوونی کازمی و نزیک بوونەوەی لە کورد و سونەکان کردووە بۆیە دەستی کردووە بەو هێرشە چەکدارییانە.

حکومەتی هەرێم بەتوندیی وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە

لەبارەی پەیوەندی ئەو موشەکانە بە ئەگەری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا سنجاری باس لەوە دەکات، واشنتۆن دەستبەرداری عێراق و کازمی نابێت و بەغدا بەجێناهێڵێت بۆیە ئەگەرێکی لاوازە کە هێرشە موشەکییەکان پەیوەندییان بەو بابەتەوە هەبێت.

لەوبارەیەوە باجەلانیش هاوڕای سنجارییە و دەڵێت: ئەستەمە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق دابخرێت.

لەبارەی دووبارە بوونەوەی ئەو هێرشانە لە هەرێمی کوردستان سنجاری جەختی لەوە کردەوە کە دووبارە نابێتەوە، لەبەرئەوەی ئەگەر رووبداتەوە حکومەتی هەرێم بەتوندیی وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە بەتایبەت لەو ناوچەیەدا کە لەژێر دەسەڵاتی خۆیدایەتی بەر لەوەی لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیدا بێت.

باجەلانیش دەڵێت: ئەو هێرشانە دووبارە نابنەوە چونکە فڕۆکە ئەمریکییەکان بە هەڵواسراوی لەو ناوچەیەدا ناوەستن و هێزە کوردییەکانیش بەردەوامن لە سوڕانەوەی سەربازی.

ئێوارەی ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠ چەند موشەکێک ئاراستەی ناوچەیەکی نزیک لە فڕۆکەخانەی هەولێر کران و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا