پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە14ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ خاوەن دوکانەکانی ناوبازاڕ بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگاداری خاوەن دوکانەکانی ناو بازاڕی شاری سلێمانی دەکەینەوە کە سیستمی پریپەیدی کارەبای دوکانەکانیان کەوتووەتەکار، لەرێگەی ئامێری (CIU) کە هەموو دوکانەکان وەریان گرتووە زانیاری لەسەر کارەباکانیان وەربگرن.
ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتی تەواوبوونی ئەو بڕەی کە وەک پێشەکی لەپێوەرەکەدایە دەتوانن لەبنکەی فرۆشتنی کارتی باڵانسی کارەبا لەبازاڕی کوردۆ لەشەقامی مەولەوی بەرامبەر فەلافلی بنار کارت بکڕن.
ڕوونیکردەوە، زۆنی یەکەمی ناوبازاڕی سلێمانی کارەباکانیان بووە بەپریپەید، لەفولکەی مامەڕیشە دەستپێدەکات تا دەگاتە فولکەی دەستەکە و پاشان شەقامی قەنات تا نەخۆشخانەی عەلی کەمال، پاشان دێتە خوارەوە بۆ خوار فولکەی خانەقا لای تایە فرۆشەکان و پاشان دووبارە تا فولکەی مامەڕیشە.