کازمی لەسەر خۆپیشاندانەکانی سلێمانی هاتەدەنگ

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ و نیگەرانی خۆی لەبارەی هێرشکردنەسەر خۆپیشاندەران دەربڕی.

لە تویتێکدا مستەفا کازمی رایگەیاند، “رووداوە ئازاربەخشەکانی ئەم دواییانەی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش سلێمانی ئازیز، پێویستی بە هەڵوێستێکی بەرپرسانەیە لەلایەن هەمووانەوە، لەپێناو پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و راگرتنی داڕمان”.

وتیشی: خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافێکی دەستووریی دەستەبەرکراوە بۆ هەمووان، دەستدرێژی بۆسەر خۆپیشاندەران و موڵکی گشتی و تایبەتیش ڕەتکراوەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی پێنج ڕۆژە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دژی بڕینی دەرماڵەکانیان و کەمی خزمەتگوزارییەکانی بەشە ناوخۆییەکانیان بەردەوامی هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا