پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە مەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی كۆمكاری عەرەبی، سەرۆكی ئۆكرانیا گەیشتە جەددە.
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تێلیگرام نووسیوویەتی: لەمیانەی لوتكەی كۆمكاری عەرەبی وتارێك پێشكەش دەكەم، دواتر لەگەڵ شازادە محەممەد بن سەلمان كۆدەبمەوە، جیا لەوەش كۆبوونەوەی دیكە ئەنجام دەدەم.
زێلینسكی لە تویتەریش نووسیوویەتی: سەردانەكەم بۆ سعوودیە، بۆ پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی ئۆكرانیا جیهانی عەرەبییە.
هەروەها دەڵێت: گیراوە سیاسییەكان لە هەرێمی كریمیا، هەماهەنگی لە بواری وزە و پرسی ئاشتی تەوەرەكانی گفتوگۆكانم دەبێت.
كۆمكاری عەرەبی لوتكەی 32هەمین لە جەددەی سعوودیە بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی بەڕێوەدەبات.
بەگوێرەی زانیارییەكانی میدیا ئەمەریكییەكان، زێلینسكی لەدوای تەواوبوونی بەرنامەكانی لە سعودیە، دەچێتە ژاپۆن و بەشداری لە كۆبوونەوەی گرووپی جی حەوت دەكات.