پۆڵەتیک پرێس
سیر پێکهاتەیەکی سەرەکی هەموو چێشتخانەکانی جیهانە، تام و بۆنێکی تایبەت بە خواردنەکان دەبەخشێت، وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ ئەنفلۆنزا، سەرمابوون، هەوکردن و ئازارەکانی جەستە بەکاردەهێنرێت، بەڵام زیادەڕەویکردن تێدا کاریگەری لاوەکی لەسەر تەندروستی جەستە دەبێت بەپێی ماڵپەڕی”recipes”.
بەپێی توێژینەوەکان بەکارهێنانی سیر بەڕێژەیەکی گونجاو بەرگری جەستە بەهێزدەکات و جەستە لە بەکتریا زیانبەخشەکان دەپارێزێت بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە دژەئۆکسانەکان، ڕێژەیەکی زۆر کانزای ئاسنی تێدایە سوودێکی زۆری بۆ نەخۆشانی کەمخوێنی هەیە.
زیادەڕەویکردن لە خواردنی سیردا کاریگەری لاوەکی لەسەر جەستە دەبێت، زانایان لە سەنتەری ویکسنەری پزیشکی لە زانکۆی ویلایەتی ئۆهایۆ بۆیان دەرکەوتووە سیر ڕێژەیەکی زۆر کاربۆهیدرات و فرەکتانزی تێدایە زیادبوونی ڕێژەیەکی لەجەستەدا لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری گەدە، ئاوسانی سک و غازات بەتایبەتی لەو کەسانەی توانای بەرگەگرتنی فرەکتانزیان نییە، هەروەها لەوانەیە هۆکاربێت بۆ هەستکردن بە سووتانی سورێنچک دروستبوونی ترشەڵۆکی گەدە.