کاتژمێری دەست هەڕەشەیە بۆسەر تەندروستی پێست

پۆڵەتیک پرێس

ڕەنگە بەلای هەندێکتانەوە نامۆ بێت، کە کاتژمێری دەست هۆکارە بۆ نەخۆشیەکانی پێست و هەروەها ڕێگەخۆشکەرە بۆ دروست بوونی بەکتریای زیان بەخش لەسەر پێست.

بەپێی بڵاو کراوە تەندروستیەکان، کاتژمێری دەست پێویستە بە باشترین شێوە وەک هەموو کەل و پەلاکانیتر گرنگی بە پاککردنەوەی بدرێت، ئەگەر نا بە هۆی کۆبوونەوەی پیسی و بەکتریا لەسەری زیانێکی زۆر بە پێستت دەگەیەنێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە کاتژمێری دەستی، کاتژمێری دەست سێ جار لە توالێت پیسترە، بەهۆی ئەو هەموو خۆڵ و پیسیەی لەسەری کۆ دەبێتەوە، بە تایبەت ئەو کاتژمێرانەی لە پلاستیک و چەرم دروست دەکرێت، باشترە بە شێوەیەکی خولی گرنگیەکی زۆر بە پاککردنەوەیان بدرێت، لە پێناو پاراستنی تەندروستی پێست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا