نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت هاتەخوار 94 دۆلار.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 93 دۆلار و 87 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 88 دۆلار و 69 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەماوەی ڕابردوودا ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس بڕیاریدا لە مانگی تشرینی یەکەمەوە ڕۆژانە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت کەمتر بەرهەمبهێنرێت، پێشبینیش دەکرێت بەهۆی ئەم بڕیارەوە نرخەکانی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا