پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، “دیوانی وەزارەت لە ماوەی نزیکەی سێ مانگدا، وەڵامی 328 سکاڵا و داواکاریی هاوڵاتیانی داوەتەوە، کە بە رێگەی سیستمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پێشکەش کراون”.
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی کارەبا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “وەڵامی 328 سکاڵا و داواکاری هاوڵاتیانی داوەتەوە لەنێویاندا 269 سکاڵای هاوڵاتیان چارەسەرکراون”.
ئەوەش هاتووە، “38 سکاڵا تایبەت بوون بە پێشنیار و تێبینی، نۆ سکاڵا بۆ وەڵامدانەوە و 12 سکاڵاش بەدواداچوونیان بۆدەکرێت”.
لەدرێژەی راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، “سکاڵا و داواکاری هاوڵاتیان لەم بوارانەدا بوون: کێشەی پێوەری زیرەک، کێشەی فرۆشیاران و هەڵەی خوێندنەوەی پێوەر، گەڕانی ژمێریاران لە گەڕەکەکان، گەیاندنی کارەبا بۆ شوێنەکان و سەرپێچی و رۆتین”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “هاوڵاتیان دەتوانن بە رێگەی سیستمی خزمەتگوزاریی سیستمی ئۆنلاین و پەیوەندیی تەلەفۆنیی سکاڵا و داواکارییەکانیان بگەیەننە وەزارەتی کارەبا”.