پەیامێک لە ئیسماعیل قائانیەوە: وەرزێکی نوێی ڕوبەڕوبونەوە دەستیپێکردووە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، “وەرزێکی نوێی ڕوبەڕوبوونەوە دەستیپێکردووە و گۆڕەپانی شەڕ گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە، تاکە شتێک کە بە جێگیری ماوەتەوە وەستانە بەڕووی هێزە تاوانبارەکاندا”.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە قائانی وتویەتی، “ئەمریکا ئەمڕۆ لە هێزەکانی ڕوبەڕوبوونەوە دەترسێت، ئەوان ئێستا دەڵێن لە عێراقدا هێزی شەڕکەرمان نەماوە و تەنها 2500 ڕاوێژکارمان لەوێ ماوە”.

لەبارەی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێریش ئاماژەی بەوەکرد، “بەرەی سەهیۆنی تاوانبار کە ڕۆژێک دروشمی (لە نیلەوە بۆ فورات)ی بەرزدەکردەوە، ئێستا پەکیکەوتووە و بە ترس و لەرزەوە دەخەوێت و هەست بە دڵەڕاوکێ دەکات گەر بەئاگابێتەوە، وەک چۆن لە ئێستادا بەشێک لە خاکی فەڵەستینی لەدەستداوە”.

شەوی 13ی ئاداری 2022 لەڕێی 12 موشەکی بالیستی دوورمەودا هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کرایەئامانج، ئەو موشەکانە لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق هەڵدران و دواتر سوپای پاسداران بەرپرسیاری خۆی لەو هێرشە ڕاگەیاند.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا