قوباد تاڵەبانی: هەرێمی كوردستان و كورد بە گشتی ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەترسی جدی بووەتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران پێشوازیكرد لە ئەلینا رۆمانۆڤسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا گفتوگۆكرا لەسەر كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بە تایبەتیش لەسەر پرسی بودجە و موچەی فەرمانبەران.

لە تەوەرێكی كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی دووشەمە، 11ی ئەیلولی 2023 لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا مارك سترۆ كونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەرێم ئامادەی بوو، هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە بە خێرایی كێشەكانی ناوخۆی هەرێم چارەسەر بكرێن، بۆ ئەوەی بە یەكگرتوویی و یەكدەنگییەوە هەوڵی چارەسەركردنی هەموو كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بدرێت، بە تایبەتیش كێشەی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی كوردستان.

لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی جەختی كردەوە هەرێمی كوردستان و كورد بە گشتی ڕووبەڕووی هەڕەشە و مەترسی جدی بووەتەوە، ئەگەر بە خێرایی نەتوانین بەسەر كێشە ناوخۆییەكاندا زاڵ بین، قەیرانەكان قوڵتر دەبنەوە، هۆشداریشیدا تا دەرفەتی زیاتر لە دەست دەدەین، چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانیش قورستر و ئاڵۆزتر دەبن.

جێگری سەرۆك وەزیران راشیگەیاند ئامادەیە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی بودجە و موچەی هاوڵاتییان هەرچی هەنگاو و ڕێوشوێنی پێویستە بیگرێتەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا