نۆکیا مۆبایلێکی نوێ دروستدەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای نۆکیا بڕیاریدا لە بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکاندا شوێنکی دیکە داگیربکات بەهۆی مۆبایلە نوێیەکەیەوە کە نرخێکی ڕکابەر و تایبەتمەندی پێشکەوتووی هەیە.

نۆکیا ستایلس پڵەس فایف جی بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی دەگرێت، قەبارەی شاشەکەی 6.5 ئینجە بەدیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 405 مۆمە.

بەسیستمی ئەندرۆید12 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە شەش یان هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 128 یان 256 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+5+48) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 4900 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا