واتس ئاپ هەڕەشە لە بەکارهێنەرانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

دوای ئاگادارکردنەوەیەکی زۆر لە لایەن واتس ئاپەوە، دەست دەکات بە سنوردارکردنی ئەو بەکارهێنەرانەی کە نوێ کردنەوەکان ڕەت دەکەنەوە ئەنجامی نادەن.

بەپێ بڵاو کراوەکان، واتس ئاپ لە ڕێگەی لاپەڕەی تایبەتی خۆیەوە داوا دەکات، بەکارهێنەران مەرجەکان پەسەند بکەن کە بۆ گرێدان بە خزمەتگوزاری فەیسبوکەوە دانراون، پێویستە بەکارهێنەران بۆ دواجار کلیکی لەسەر بکەن ئەگەر نەیکەن ئەوا سنوردار دەکرێن.

ئەگەر هاتوو بەکارهێنەران مەرجەکانیان پەسەند نەکرد، دەتوانن هەر بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام بن لە بەکارهێنانی واتس ئاپ، دوای ئەوە ناردنی نامە ڕادەگیرێت، هەروەها دوای چەند هەفتەیەکیش بەکارهێنەران ناتوانن پەیوەندی وەربگرن واتە پەیوەندیەکانیشیان ڕادەگیرێت.

لەم حاڵەتەشەدا بەکارهێنەران تەنها دوو ڕێگایان لەبەردەم دایە، یان دەبێت مەرجەکانی واتس ئاپ قبوڵ بکەن، یاخود دەبێت واز لە بەکارهێنانی بەرنامەکە بهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا