هەپەگە کوژرانی 11 سەربازی تورکیای ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی پاراستنی گەل کوژرانی 11 سەرباز و برینداربوونی دوو سەربازی دیکەی تورکیایان ڕاگەیاند.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە ڕایگەیاند، لەئەنجامی لێدانی كاریگەری تیمە گەڕۆكەكانیان 11 سەربازی سوپای توركیا كوژران و دوو سەربازی دیكەش بریندار بوون و گورزیش لە هەلیكۆپتەرێكی هێرشبەر وەشێنراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای تورکیا 23 جار بە فڕۆكەی جەنگی، 14 جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر، سێ جاریش بە چەكی كیمیایی و تەقەمەنی و بەدەیان جاریش بە كاتیوشا گۆڕەپانەكانی بەرخودانی بۆردومان كردووە، بەڵام لەبەرامبەر هێزەكانیان سەرنەكەوتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا