پەرلەمانتارێک: قەیرانی بەنزین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆتایی دێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی لیژنەی نەوت لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قەیرانی بەنزین چارەسەر دەکرێت.

سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە 18ی حوزەیرانی 2022 بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند، زۆری خواست لەسەر بەنزین بووتە هۆی دروست بوونی ئەم قەیرانە وتیشی پێشبینی دەکەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆتایی بەو قەیرانەبێت کە دروست بووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا، وێستگەی بەنزین لە تەواوی پارێزگاکان کەمە، ژمارەی ئۆتۆمبیلیش زیادی کردووە هەندێک لە بەنزینخانە ئەهلیەکانیش بوونەتە هۆی دروست بوونی قەیرانەکە.

وتیشی، بە گشتی وڵات بەهۆی کەمی بەرهەمە نەوتییەکان دەناڵێنێت، بەهۆی ئەوەی پاڵاوتگەکان بەرهەمیان کەمە هەربۆیە بڕێکی زۆر هاوردە دەکرێت و دەبێتە بارگرانی لەسەر دەوڵەت.

ئاماژەی بەوەشداو وتی، بوونی ڕیزەکانی ئۆتۆمبێل لە وێستگەکانی پڕکردنەوەی بەنزین ڕاستیەکە، کە نابێت وەزارەتی نەوت بیشارێتەوە، بەڵکو دەبێت بەدوای هۆکاری دروست بوونی قەیرانەکەیان بگەڕێت و چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا