دەست بەسەر بارهەڵگرێكدا گیرا كە دوگی ئاژەڵی باركردبوو

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەڵەتی پەروێزخان رایگەیاند، دەست بەسەر بارهەڵگرێكی ئێرانیدا گیرا كە 22 تەن دوگی باركردبو دەیویست هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات و ساغی بكاتەوە.

دەروازەی نێودەڵەتی پەروێزخان لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی دوێنێ شەممە لەلایەن كارمەندانی هێزەكانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی دەروازەی پەروێزخانەوە دەست بەسەر بارهەڵگرێكی بەڕاد لەجۆری (داف) داگیرا كە بڕی 22 تەن لە (دوگ)ی ئاژەڵی باركردبوو.

ئاماژەی بەوەشكردوە، سەرپەرشتیارانی ئەو بارهەڵگرە دەیانویست بە شێوەی نایاسایی لەڕێگەی دەروازەی پەروێزخانەوە، بارهەڵگرەكە كە لە ئێرانەوە هاتبو هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن.

هێما بەوەشكراوە، كارمەندانی ئاسایشی دەروازەكە توانیان دەستی بەسەردا بگرن و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیانی بكەن بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێكاری یاسای.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا