سوودە تەندروستییەکانی ساوەر

پۆڵەتیک پرێس

ساوەر یەکێکە لەو خواردنانەی لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر بەکاردەهێنرێت، دوورکەوتنەوە لە برنج و خواردنی ساوەر سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.

ساوەر بەجێگرەوەیەکی سەرەکی برنج دادەنرێت بەچەندین جۆری جیاواز هاوشێوەی برنج، شۆربا، کفتە و کوبە دروستدەکرێت و لە بەشێکی زۆری زەڵاتەکانیشدا بەکاردەهێنرێت، دوورکەوتنەوە لە برنج و خواردنی ساوەر ئەم کاریگەرییانەی لەسەر جەستە دەبێت:

-دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، پڕۆتین و کانزاکان سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە.

-بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات.

-ڕێگری توشبوون بە شەکرە و شێرپەنجە دەکات بەتایبەتی شێرپەنجەی کۆلۆن و سنگ.

NEWCOMER KITCHEN — September 8 | The Depanneur

-سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و چارەسەری ئازاری گەدە دەکات.

-یارمەتی دابەزینی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ دەدات.

-ئەو کەسانەی ساوەر زیاتر دەخۆن وەک لە برنج ئەگەری زیادبوونی کێشیان کەمترە.

-یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات و لێدانی ڕێکدەخات، هەروەها ڕێگری لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا